|
جەژنی سەری ساڵ و نەورۆز
کۆمەڵەکەمان هەڵئەستێ بە یادکردنەوەی جەژنی سەری ساڵ 2011
لە لۆکا‌ڵی کۆمەڵە، وە هەروەها بۆ یادکرنەوەی جەژنی نەورۆز لۆکا‌ڵی فۆلکت هوس ئامادەکراوە
کۆمیته‌ی ژنان به‌نیازی یاری به‌وڵین ڕۆژی شه‌مه ڕێکه‌وتی 23 مای کاتژمێر 15:30 یان ده‌ست نیشان کردوه هه‌ر خانمێک ئاره‌زوی به‌شداری هه‌یه کۆمیته‌ی ژنان ئاگادار بکاته‌وه به‌شداربونتان مایه‌ی خۆشحاڵیه

شاری یاری ئوره‌برو
چالاکیه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ئاتی کوردی به‌رده‌وامه بۆ مناڵان و گه‌نجه‌کان وه گه‌وره ساڵان. ئێستاش کاتی ئه‌وه هاتوه که ڕۆژێکی خۆش بۆ مناڵه‌کان دابین بکه‌ین به بردنیان بۆ شاری یاری له ئۆربرو ڕۆژی هه‌ینی 16/5 /2009 بۆیه داوا له‌و دایک و باوکانه ئه‌که‌ین که مناڵه‌کانیان ئاره‌زوی به‌شدار بونیان هه‌یه ناوی خۆیان تۆمار بکه‌ن لای کۆمیته‌ی ژنان له باره‌گای کۆمه‌له دوارۆژی ناونوسین ڕۆژی هه‌ینی 15/5/2009
یه‌کی ئایار
به به‌شدای چه‌ند ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌که‌مان ڕۆژی یه‌کی ئایار جه‌ژنی کرێکارانی جیهان ڕیو ڕه‌سمی به‌ڕێوه چونی ئه‌و یاده وه‌ک هه‌موو ساڵێک به‌ڕێوه چوو. هه‌روه‌ها له شاری کونگسێرش به هه‌مان شێوه کۆمه‌ڵه‌ی ئاتی کوردی به‌شداری به‌رچاوی هه‌بوو له‌و بۆنه‌یه‌دا

ئاگری ئایار

ئه‌مه جه‌ژنی نه‌ورۆز نیه به‌ڵکو مانگی ئاداره که هه‌موو ساڵێک له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا خه‌ڵکی ووڵاتی سوید خۆی ئاماده ئه‌کات بۆ کردنه‌وه‌ی ئاگری مای که به (مای براسان) ناسراوه. له‌م رۆژه‌دا ڕێوڕه‌سمی ئاگر کردنه‌وه ئاماده ئه‌کرێ وه خه‌ڵکێکی زۆر له ده‌وری ئاگره‌که کۆ ئه‌بنه‌وه و پاشانیش ئاسمانی ئاگره‌که‌ش به ته‌قه و هاویشتنی جۆره‌ها فیشه‌کی گرداری جوان ئه‌ڕازێنرێته‌وه، بۆیه له‌م بۆنه‌یه‌شدا ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چوارده‌وری ئاگره‌که‌یان چۆڵ نه‌کرد و خۆیان نیشان دا که هاو به‌شی کردن له جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌یا بۆ ئێمه واتای تایبه‌تی هه‌یه
|